ئێستا ئەپڵیکەیشنی خوێنەر بۆ ئەندرۆید بەردەستە داگرتن

هۆتێل ئەوروپا

 

ناونیشانی پەرتووک : هۆتێل ئەوروپا
نووسەر: فەرهاد پیرباڵ
زمان : کوردی ناوەڕاست 
جۆر : ئاینی
کورتە : فەرهاد پیرباڵ
باسی ڕۆمانەکە ژیانی ڕۆژانە و پڕ کێشمەکێشی نوسەرە ئەو کاتەی لە فەڕەنسا بوە، دوو کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکەی کە بریتین لە (محەمەدی حاجی زادە و مسیۆ لووسیانا)
-محەمەدی حاجی زادە مەلایەکی شیعەی ئێرانە بەهۆی ڕاجیاوازەکانی لەگەڵ ڕژێمی ئەوکاتی ئێران خەڵعی لیباس کراوە و لە مەلایەتی دور خراوەتەوە، بەو هۆیەوە ئێرانی جێ هێشتوەو ئاوارەی فەڕەنسا بوە لەگەڵ فەرهادا بەڕێکەوت ئەبنە هاوڕێ، ژیانی پڕمەینەتی ئەوروپا وا لەمەلایەکی ئێرانی ئەکا لەگەڵ ژنێکی کۆمەنیست دەست تێکەڵ بکات !! هەروەها ببێ بە (homosexual) هاوڕەگەز خواز.
فەرهاد لەڕێگای هاوڕێیەکی مەلاوە ئەتوانێ تابلۆکانی خۆی لە سانفرانسیسکۆ بفرۆشێ.
مسیۆ لووسیانا جولەکەیەکی ملیاردێری بەڕەگەز (ئیسپانی یا پورتوگالی)یە و خاوەنەی ئەو هۆتێلەیە کە فەرهاد کاری تێدادەکات لەگەڵ فەرهادا ئەبنە دوو هاوڕێی نزیکی یەکتر.
محەمەدی حاجی زادەو مستەر لووسیانا بەتەواوی لەیەک ئەچن لە ڕووخساردا و ئەستەمە جوودا کردنەوەیان لەیەک ئەم دوانە بەهۆی فەرهادەوە بەیەکتر ئاشنا ئەبن، مستەر لووسیانا دەی هەوێ سەردانی ئێران بکات بۆئەوەی سەر لەخۆشەویستەکەی بدات و هەندێک بەڵگەنامەی با پیرانیش لە ئێران بگەڕێنێتەوە بەڵام ناتوانێ بە ناسنامەی خۆی سەفەر بکات سەرەنجام ڕووداو گەلێکی سەیرو سەمەرە ڕوو ئەدەن لەبەینی مەلا ئێرانیەکە و مستەر لوسیانایا.، کە نوسەر ناتوانێ جیای بکاتەوە ئاخۆ ئەوەی لای ئەمێنێتەوە مستەر لوسیانایە یا خوود نا وا لە خوێنەریش ئەکا بە مەراقەوە بەدوای وەڵامەکەیدا بگەڕێ
نوسەر لە ڕۆمانەکەیدا باسی نۆستالجیایەکی قوڵی تاکی ڕۆژهەڵاتی دەکات کە مەسەلەیەکی تەواو دەرونی و پەیوەندی لاوازی ویستی ڕۆژهەڵاتیە کە دین دەکەنە بەهانە بۆ ئەو بەیەکەوە بونەو تێکەڵ نەبونە لەگەڵ تاکی ڕۆژ ئاوایی.





 داوا لە نووسەر، یان وەرگێڕ یان دەزگاکان دەکەین گەر پێیان باش نییە ئەم کتێبە لێرەبێت ئەوا پێمان ڕابگەیەنن