ئێستا ئەپلیکەیشنی خوێنەر بۆ ئەندرۆید و ئایفۆن بەردەستە ئەندرۆید ئایفۆن

مەملەکەتی پێغەمبەران 2

 

ناونیشانی پەرتووک : مەملەکەتی پێغەمبەران 2 pdf
نووسەر : ماکوان کەریم
جۆر : ڕۆمان و چیرۆک, ئاینی
زمان : کوردی ناوەڕاست
کورتە :
لە بەرگی یەکەمی 'مەملەکەتی پێغەمبەران' ــدا سەرەتا نووسەر باسی ڕۆژمێر و دروستبوونی ڕۆژمێر دەکات، پاشان باسی سەرەتایی دروستبوونی گەردوون و خەلقی بوونەوەر و باسی جوانی و ناوازەیی هەسارەی زەوی دەکات، هەر لەم بەرگەدا جیاوازی نێوان ژیان و ڕۆح و ئەقڵ دەخوێنینەوە، باسی خەلقی مرۆڤ دەکات و ئاشنادەبین بە خەلقی ئادەم و بۆمان ڕووندەبێتەوە کە ئایا ئادەم و حەوا یەکەم مرۆڤ بوون..! پاشان ئەوەمان بۆ ڕووندەبێتەوە کەوا ئادەم و حەوا وەکو هەموو مرۆڤەکانی تر خاوەنی دایک و باوک بوون
جیاوازی نێوان بەشەر و ئینسان دەخوێنینەوە و باسی ئەو بەهەشتە دەکات کە ئادەم و حەوای تیا نیشتەجێبوون، هەروەها باسی ژیانی پێغەمبەرانی دیکە وەکو 'شیث و ئیدریس و نوح' دەخوێنینەوە کە باسی تەمەنی نوح و لافاوەکە و ئەو ئاژەڵانەی کە لە کەشتییەکەدا بوون زانیاری نەبیستراو فێردەبیم ، هەر لەم بەرگەدا باسی ژیانی پێغەمبەران 'هود، صالح، ئیبراهیم و ئیسماعیل' دەخوینینەوە -سەلامی خوا لە هەموو پێغەمبەران بێت-
لە دوو بەرگەکەی تردا باسی چەندین پێغەمبەری دیکە دەخوێنینەوە و شارەزادەبین بە ژیان و چۆنیەتی بانگەوازیان کە ژمارەیەک لەو پێغەمبەرانە لە قورئاندا ناویاننەهاتووە ، لە کۆتاییدا لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەیەکی زانستی کراوە بۆ ژیانی ئەو پێغەمبەرانەی کە لە قورئاندا باسیانکراوە کە ئایا حیکمەت لە باسکردنی ژیانی ئەو پێغەمبەرانە بۆ حەزرەتی محمد -صلی اللە علیە وسلم- چییە و پەیوەندیان چییە بەیەکەوە
هەروەها ئاماژەشکراوە بە چەندین کەسایەتی کە لە قورئانی پیرۆزدا باسکراون بەڵام پێغەمبەر نەبوون! لەم کتێبەدا چەندین زانیاری نوێ و نەبیستراو دەبیستین کە هەمووی هەڵێنجراوی قورئان و سوننەتن کە تا ئێستا لە کتێبخانەی کوردی دا هیچ نووسەرێک ئاماژەی پێنەداوە و دەربارەی نەنوسیووە..! نووسەر ئاماژە بەوە دەکات لە کتێبەکەدا کە ئەم کتێبەی بۆ کات بەسەربردن و خوێندنەوەی سەرپێ نەنوسیووە کە ئەگەر هاتوو شەحنی مۆبایلەکەت دابەزی و هیچ نەبوو پێیوەی سەرقاڵ بیت لە مەجبوریدا بیخوێنیتەوە! بەڵکو ئەم کتێبەی نووسیووە تا تۆی خوێنەر بە تایبەتی لاوان شۆڕشێکی فیکری بیروباوەڕ، شۆڕشی سیاسی و سەربازیی، بۆ هەڵسانەوەمانی نووسیوە، بۆ واق ڕمانی نەنووسیوە! بەڵکو بۆ کارپێکردنی نوسیووە، بۆ ئەو ڕەوەندەی نووسیوە کە دێت، بۆ ئەو جیلەی کە سەر لە نوێ یەکتاپەرستی و جیهاد و قەڵەم و خوێندنەوە کارکردن وەکو یەک تەماشا دەکەن و ژیان و شارستانیەت دروستدەکەنەوە




داوا لە نووسەر یان وەرگێڕ یان دەزگاکان دەکەین گەر پێیان باش نییە ئەم کتێبە لێرەبێت ئەوا پێمان ڕابگەیەنن