بێخود
پێش مردنی «مەلا عەبدولعەزیزی موفتی» کاکی، چەند ساڵێکی لە ھەڵەبجە بەسەر بردووە. ئەو گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و تا مردنی لە جێگاکەی ئەودا موفتی بووە.
مردن
پاش نیوەڕۆی ٢٥ی ئابی ١٩٥٥ بەرامبەر (١٣٧٥ی کۆچی) لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.
ھۆنراوە
شیعری چوارینە بەندی «لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە» لە نێوەندی ئەدەبیدا بەناوبانگ و دڵگیرە. بێخود لەم شیعرەدا باس لە دووری پێغەمبەر دەکات کە ماوەیەکی زۆر بوو لە خەودا نەیبینیبوو.
| لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من | ھەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من | |
| ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من | یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من | |
| ئەو ھەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یا ڕەب | ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یا ڕەب | |
| ئەو گەوھەری شەھوار و یەتیمی منە یا ڕەب | کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من | |
| مەجنوونی دوو گیسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ | یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ | |
| دێوانەیی ئاھوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ | کام چیھرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من | |
| ئەتلێتەوە گاھێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی | ئەخولێتەوە گاھێ بە چرای شەوقی جەماڵی | |
| نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی | وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من |
لەو بەندانەدا بێخود تەواو بێتاقەتی خۆی بۆ دووری پێغەمبەر دەر دەبڕێت.
| لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ | یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ | |
| یا لەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ | چۆن ماوە لە سەد لاوە کە کوژراوە دڵی من | |
| بۆچی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران | بۆچی وەکوو یەعقووب نەبمە شوھرەیی شاران | |
| لەو یووسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران | ھەرگیز نییە سۆراغی لە ھیچ لاوە دڵی من | |
| بۆ خۆی بگریم یا نەفەسی پەردەدڕاوی | یا بۆ جگەری کون کون و سەدپارەکراوی | |
| چی کردووە یا ڕەب، کە خەو و خواردن و ئاوی | دایم غەم و بێداریی و خوێناوە دڵی من | |
| چ بکەم، چ بڵێم، بۆ دڵەکەم کارییە دەردم | شاھێدی منن موویی سپی و چیھرەیی زەردم | |
| خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم | ھەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من |
لێرەدا شاعیر باسی دڵی دەکا کە بە دوای دەگەرێ نەیدۆزێتەوە بۆیە وا دەزانێت فەوتاوە دڵی بەڵام دواتر دەڵێ: نەفەوتاوە دڵی من.

Join the conversation