گەڕانەوە بۆ لای خودا
نووسەر : ڕێژنە سەلام
زمان : کوردی ناوەڕاست
جۆر : ئایینی
کورتە :ئەم کتێبە، «لە ڕێگای خودا»،
بۆ ئەوانەیە کە هەست دەکەن دوور بوون،بۆئەو گەنجانەی دڵیان قورس بووە لە ژیان،بۆ ئەوانەی هەست دەکەن گوناهـ زۆرە و ڕێگا دوورە.ئەم پەڕانە بانگەواز نیە بۆ تەواوبوون،بانگەوازە بۆ گەڕانەوە.بانگەوازە بۆ هەنگاوێکی بچووک،بۆ تۆبەیەک، بۆ هیوایەک، بۆ ئارامی دڵ.
ئەگەر ئەم کتێبەت دەخوێنیت و دڵت هێشتا ڕێگای گەڕانەوەی دەوێت.
ئەوە بزانە خودا هێشتا نزیکە.ڕێگاکەی هێشتا کراوەیە،و هەر کاتێک بگەڕێیت، خودا لەوێیە.
ئەم کتێبە تەنها کۆمەڵێک نوسین نییە بۆ سەرنج ڕاکێشان ، لە ڕێگاکەی خودادا بەڵکو زۆر شت فێربووم و ئەمانەم نووسی.!
داوا لە نووسەر یان وەرگێڕ یان دەزگاکان دەکەین گەر پێیان باش نییە ئەم کتێبە لێرەبێت ئەوا پێمان ڕابگەیەنن
نوسینەکانم لە سوپاسگوزاری، لە ئازار، لە ناڕەحەتی ، لە تەنگانە ، لە بێدەنگی ، لە تەنهایی، لەشەوە تاریکەکان نوسی کۆمەڵە شتانێک کە نەتوانرا بیڵێم نوسیم نەم توانی خەڵکان تێگەیەنم کە ڕێگاکەی خودا چەندە ئارامبەخشە نووسیم …..
ئەم کتێبە بۆ هەر هەر کەسێکە بێ ئومێدی ، بێ هیوای ، سەرلێشێواوی ، ناڕەحەتی ڕوی تێکردووە . بۆ هەر کەسێکە تامەزرۆی نزیک بوون لە دروستکەرەکەی دەکات ..!!



Join the conversation